وارن بافێت: چوار هەڵبژاردەی ژیان خەونبینەرەکان لە خەونبەدیهێنەرەکان جیا دەکاتەوە

  • Save

کۆمەڵێک ژیریی سادە لە سەرسوڕهێنەرەکەی ئۆماهاوە کە پێویستە هەر ئەمڕۆ کاری پێبکەیت.

ملیۆنان کەس لە هەموو کایەکانی ژیانەوە ڕوو لە وارن بافێت دەکەن بۆ ئامۆژگاری. تەنانەت ئەوانەشی کە لەگەڵ لێکدانەوەکانیدا نین، خۆیان دەدەن بەدەستەوە لەبەرامبەر کاریگەرییە بێسنوورە سەرسوڕهێنەرەکەی ئۆماهادا.

پێویستە دانی پێدا بنێم، بۆ ماوەی چەندین ساڵە گوێ بۆ وارن بافێت ڕائەدێرم و خودی خۆم چەندین جار شوێن ئامۆژگاریەکانی کەوتووم، ئەگەرچی هەندێک جار گاڵتەم بە سادەییەکەیان هاتبێت.

گەورەترین وەبەرهێنەری سەردەمەکان ژیرییەکی ئەنیشتاین ئاسای نیە. بەڵام بڕیارگەلێکی ژیرانەی داوە لە ژیانیدا لەڕێگای وەبەرهێنانی ژیرانە و دەورەدانی خۆی بە کۆمەڵێک فێرکار و مامۆستا و هاوکار، کە هەموو کاریگەرییان هەبووە لەوەی کە ئەو ئێستا چ جۆرە مرۆڤێکە.

ئامۆژگاریە چیرۆکئاساکانی سەبارەت بە وەبەرهێنان و سەرکردایەتی، هەروەها سەبارەت بە بەڕێکردنی ژیانێکی باش، سنووری وڵاتانی بەزاندووە. ئەمەی خوارەوە بەشێکی بچووکە و لەگەڵ خۆتاندا بیبەنەوە و ئەمساڵ کاری پێ بکەن.

١- وەبەرهێنان لە تواناکانی پەیوەندیکردنتدا بکە

بافێت دەڵێت “گەورەترین وەبەرهێنان کە ئەنجامی بدەیت، بریتیە لە وەبەرهێنان لە خودی خۆتدا”. ئەو لە تەمەنێکی کەمدا وەبەرهێنانی ئەنجامدا لە توانای پەیوەندیکردنیدا، کە ئەو پێی وایە ئەمە بەهای تۆ زیاتر دەکات: “ڕێگاچارەیەکی ئاسان بۆ ئەوەی ٪٥٠ بەهات زیاتر بکات لە بەهای ئێستات، ئەوەیە کە لانی کەم کار لەسەر تواناکانی پەیوەندیکردنت بکەیت، هەم نووسرا و هەم ئاخاوتن”

٢- سەرکردایەتیکردنت لەسەر شێوازی کەسە گەورەکان دابڕێژەوە

لە نامەکەی ساڵی ٢٠١٥یدا بۆ خاوەنپشکەکانی کۆمپانیای بێرکشایر هاثاوەی، بافێت بە چەند وشەیەکی کەم و بەم جۆرە شێوازی گەیشتن بە سەرکردایەتیکردنی مەزن دەردەبڕێت:

بەشێکی زۆری ئەوەی کە لە ژیاندا دەبیتە چی، لەسەر ئەوە وەستاوە کە کێ دەکەیتە جێی شانازی و سەرمەشقی خۆت

ئەو وتەیەی بافێت ئاماژە بوو بۆ تۆم مۆرفی، کە کۆمپانیای گەیاندنی کاپیتال سیتیزی بنیادنا و کردی بە ئیمپراتۆریەتێکی پەیوەندی و گەیاندن. بافێت بوو بە یەکێک لە گەورەترین هەوادارەکانی تۆم مۆرفی و هەر تۆم مۆرفی بوو کە بافێتی فێرکرد چۆن کۆمپانیایەک بەڕێوەدەبرێت.

٣- واز لە کاتکوشتن بهێنە

هەرگیز بووە کە زۆر لەسەر بڕیاردانێک وەستابیت و هیچت نەکردبێت لە کاتێکدا کە دەبوو کارت لەسەر بکردایە؟ بافێت ئەمە بە “پەنجە مژین” ناو دەبات. ئەمە بریتیە لە تەممەڵی کردن و کاتکوشتن و خۆ بەدوورگرتن لە شتێک کە دەکرا ببێتە باشترین گرەوی تۆ تاوەکو بگەیت بە ئامانجەکانت. ئێمە هەموومان بەم تاوانە تاوانبارین و بافێتیش لەمەدا هیچ جیاواز نیە.

کۆمەڵێک گرێبەستی کڕینی زۆر گەورەم پشتگوێخستووە کە لەسەر سینیەکی زیوین بۆم هێنرابوو، لە کاتێکدا زۆر بە باشی لێی تێدەگەیشتم. بۆ خاوەنپشکەکانی بێرکشایر، بە خۆشمەوە، تێچووی ئەم پەنجە مژینە زۆر گەورە بوو.

٤- شوێن هاوکێشەکەی بافێت بکەون

هاوکێشەکەی بافێت زۆر دوورە لە ئاڵۆزیەوە. لە ڕاستیدا، وشەی “هاوکێشە” ناونانێکی هەڵەیە. بەگوێرەی سەرسوڕهێنەرەکەی ئۆماها، کلیلی سەرکەوتن بریتیە لەوەی کە هەموو ڕۆژێک لە ڕۆژی پێشووترت ژیرتر سەربخەیتە سەر سەرین. ئەمە دەکرێت زۆر سادە بێت، بەڵام وەک وەبەرهێنانێکی چاک، توانای چەند هێند بوونی لەخۆیدا هەڵگرتووە. ئەم پرەنسیپە بچووکە بکەرە ناو ژیانتەوە ئیدی لە ماوەیەکی دیاریکراوی کاتدا و لە ئەنجامی لێدابڕاندا، دەرئەنجامەکان بۆخۆیان دێنە گۆ.