٢١ بیرۆکەی کار بۆ ساڵی ٢٠٢١

  • Save

گواستنەوەی ماڵ

ئایا دەتوانیت بە بێ ئەوەی بارهەڵگرت هەبێت کارێکی گواستنەوەی ماڵ دەستپێبکەیت؟
بەڵێ، دەتوانیت بە گوێرەی پێداویستی بارهەڵگر بەکرێ بگریت!

بەکارهێنانی بارهەڵگری کرێ بۆ ئەم کارە زۆر سوودبەخشە. دەتوانیت بە گوێرەی ئەو بارەی کە هەیە قەبارە و ژمارەی گونجاوی بارهەڵگر بەکرێ بگریت. هەروەها هیچ تێچوویەکی کارگێڕیت نابێت بۆ ئەو ڕۆژانەی کە بە بێ کار پارک کراون.

زۆرێک لە گواستنەوەکان لە سنوورێکی دیاریکراودان، هەربۆیە لەسەرەتای دەستپێکردنی کارەکەدا ڕێگریەکی ئەوتۆت نایەتە پێش.

  • Save

تەنانەت پێویستیش ناکات بارهەڵگرت هەبێت تاوەکو دەست بە کاری گواستنەوەی ماڵ بکەیت. بۆ خۆت بارهەڵگرێک بەکرێ بگرە

بۆ ئەوەی دەست بە کارەکە بکەیت، دەتوانیت کۆمەڵێک پۆستەر چاپ بکەیت و زانیاری و نرخی خزمەتگوزاریەکانی لەسەر بنووسیت و لە شوێنە گشتیەکاندا بڵاویان بکەیتەوە. هەروەها دەتوانیت لە بوارە جۆراوجۆرەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ڕیکلامی بۆ بکەیت.

سەبارەت بە نرخ دانان، دەتوانیت نرخ بە گوێرەی کاتژمێر دیاری بکەیت. بەم جۆرە، ئەگەر کڕیارەکە ژمارەی ئەو شمەکانە بگۆڕێت کە دەیەوێت بیانگوازێتەوە یاخود لەوە زیاتر دەخایەنێت کە چاوەڕێت دەکرد، تۆ کرێی خۆت بە گوێرەی کاتژمێر وەردەگریت. هەروەها دەتوانیت ئۆفەری پێچانەوەی شمەکەکانیش بۆ کارەکەت زیاد بکەیت.

ئەگەر مۆڵەتی شۆفێریت هەیە و بەلاتەوە ئاساییە هەندێک قورسایی هەڵبگریت، ئەم کارە دەکرێت گونجاوترین کار بێت بۆ تۆ!

بۆ ئەوەی جێی خۆت بکەیتەوە لە بازاڕەکەدا، ئەوا پێویستە بیر لەوە بکەیتەوە کە چۆن خۆت لە کێبڕکێکارەکانت جودا بکەیتەوە. ئەمە پێی دەوترێت “جوداکاری، differentiation”، دەکرێت لە شێوازی خزمەتگوزاریەکانتدا بێت، لە کوالیتی، یاخود گەرەنتی شمەکەکان یاخود نرخ و ئۆفەری جیاواز.
جوداکاری بەشێکی گرنگی دامەزراندنی هەر کارێکە و پێویستە لە ڕکابەرەکانت نەچیت. تەناتەن ئەگەر کارەکەت تەنها لە یەک کەست پێک هاتووە و شوێنی کارکردنیشت لە ماڵەوەیە، پێویستە خۆت جودا بکەیتەوە لەوانی دیکە کە هەمان کار دەکەن.