ئەی چی ئەگەر سەرکەوتوو نەبووم؟

  • Save
مەولانا جەلالەدینی ڕومی

گەر گومانت بۆ درووست بوو. گەر گومانت لە خۆت کرد و وتت ئەی چی ئەگەر سەرکەوتوو نەبووم؟ ئەی چی ئەگەر دواکەوتبووم؟ چی ئەگەر شکستم هێنا؟ ئەی چی ئەگەر ڕێگا هەڵەکەم هەڵبژاردبێت؟

کە دەستت کرد بە ڕۆیشتن بە ڕێگاکەدا، ڕێگاکە بەدیار دەکەوێت

مەولانای ڕومی ~

کەمێک بووستە. هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە. باوەڕ و متمانەت بە خۆت هەبێت. بەردەوام بە لە هەوڵدان و با ڕووت لە ئاسۆ بێت. هەروەک ڕومی ڕوونی دەکاتەوە، “گەر بە هەموو زبری و لێکخشانێک زویر و توڕە ببیت، ئەی چۆن ڕەونەق و پرشنگداری بەدەست دەهێنیت؟”